ئابووری, عێراق

مستەفا کازمی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا راگرت

- سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق: "سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا، راگرتووە".

Zana Natık Kerem   | 20.04.2021
مستەفا کازمی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا راگرت

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند کە سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرمانبەراندا، راگرتووە.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، مستەفا کازمی ئەو نووسراوەی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی-یەوە لەبارەی سەپاندنی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەراندا بڵاوکراوەتەوە، راگرتووە.

پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوێکی لەبارەی سەپاندنی باج بەسەر مووچەی فەرماندا، بڵاوکردبوویەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın