Zana Natık Kerem
06 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2026
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە دۆزی فەڵەستین دەکات سەبارەت بە دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین و ئاماژەی بەوەشدا کە سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە ھەوڵی ڕاگرتنی شەڕ و کردنەوەی گەرووی ھورمز دەدەن.
فوئاد حوسێن لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کە لە عەممان پایتەختی ئوردن سەبارەت بە قودس ئەنجامدرا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمیی عێراق (INA)، گوتی: "پێشنیارنامەکەی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەو گۆڕانکارییە کرا کە لە ڕووی دیمۆگرافییەوە لە قودسدا ڕوو دەدەن".
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاندووە: "بە شێوەیەکی گشتی لە کۆبوونەوەکەدا، باسمان لە دۆزی فەڵەستین و ھەڵوێستی حکوومەتی عێراق کرد لە پشتگیریکردنی ئەو دۆزە، و بڕوای تەواومان بە مافی دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی فەڵەستین ھەیە، بەو شێوەیەی کە گەلەکە و سەرکردایەتیی فەڵەستین خۆیان ھەڵی دەبژێرن".
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لەبارەی دۆخی ناوچەکە و ھەوڵەکان بۆ کردنەوەی گەرووی ھورمز، ئاماژەی بەوەداوە کە سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە ھەوڵی ڕاگرتنی شەڕ و کردنەوەی گەرووی ھورمز دەدەن.