ئابووری, عێراق

عێراق.. پلانی حکوومەت بۆ بەرھەمھێنانی ٩٠٠ ملیۆن پێی سێجا غاز

- وەزارەتی نەوتی عێراق: "پلانمان داناوە، لەوەی ٩٠٠ ملیۆن پێی سێجا غاز لە رۆژێکدا، لە کێڵگەکانی غاز لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار بەرھەمبھێنين".

Zana Natık Kerem   | 24.01.2021
عێراق.. پلانی حکوومەت بۆ بەرھەمھێنانی ٩٠٠ ملیۆن پێی سێجا غاز

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە پلانی داناوە، لەوەی ٩٠٠ ملیۆن پێی سێجا غاز لە رۆژێکدا، لە کێڵگەکانی غاز لە پارێزگاکانی بەسر، میسان و زیقار بەرھەمبھێندرێت.

لەمبارەیەوە بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، حامد یونس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە وەزارەتی نەوت، پلانێکی نوێی بۆ زیادکردنی بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەکانی نەوت و غازی پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار داناوە و گوتی: "بەپێی پلانەکە، ٤٠٠ ملیۆن پێی سێجا غاز لە رۆژێکدا لە کێڵگەی ئەرتاوی لە بەسرە و ٥٠٠ ملیۆن پێی سیجا غاز لە رۆژێکدا لە کێڵگەکانی غاز لە پارێزگاکانی میسان و زیقار، بەرھەم دەھێندرێت".

حامد یونس گوتیشی: "ھەوڵدەدەین ئەو بڕە غازەی کە بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبای وڵاتەکەمان پێویستە، لە ئێران ھاوردە بکەین".

عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبا پشت بە ھاوردەکردنی غازی ئێران دەبەستێت.

بەم دواییانە ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق بەرێژەی ٤٠ لەسەدا کەمکردووەتەوە ئەوەیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا عێراق قەرزە کەڵەکەبوونی سەری بە ئێران نەداوەتەوە کە پێنج ملیار دۆلارە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın