ئابووری

خاوی برێنت گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٩١ سەنت

بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

Firdevs Yüksel   | 03.03.2021
خاوی برێنت گەیشتە ٦٢ دۆلار و ٩١ سەنت

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گەیشتە ٦٤ دۆلار و ١٣ سەنت و رۆژەکەی بە ٦٢ دۆلار و ٧٠ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:٢٢ی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٣٣ هەڵکشانی بەخۆوەبینی و بە ٦٢ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٥٩ دۆلار و ٩١ سەنت فرۆشرا.

هەڵمەتی ڤاکسیندان دژبە کۆرۆنا، رۆڵی هەبووە لە زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکان.

هەروەها دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە تا کۆتایی مانگی ئایار بە ئەندازەی هەموو هاووڵاتییانی ئەمریکا، ڤاکسینی دژەکۆرۆنایان دەبێت، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکانە.

لە لایەکی دیکەشەوە ژمارەیەک وڵاتی دەرەوەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC) بڕیارە لە چواری ئاداردا کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن و تیایدا سنووردارکردنەکانی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی نیسان دیاری بکەن، واش چاوەڕوان دەکرێت بڕی بەرهەمی رۆژانەی ئەو وڵاتانەی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، ٥٠٠ هەزار بەرمیل زیاد بکات.

بەهەمان شێوە چاوەڕوان دەکرێت سعوودیە واز لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل بهێنێت و ئەم هۆکارانەش رێگرن لەبەردەم هەڵکشانی زیاتری نرخی نەوت.

هۆکارێکی دیکەی بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوت، پێشبینیکردنی زیادبوونی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا-یە کە وای کردووە نیگەرانی لە کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت دروست ببێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın