ئابووری

خاوی برێنت به‌ ٧١،٣٦ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

- یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ ٧١ دۆلار و ٣٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به‌ ٦٩ دۆلار و ١٩ سه‌نت فرۆشرا.

Ebru Şengül Cevrioğlu   | 07.06.2021
خاوی برێنت به‌ ٧١،٣٦ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

Izmir

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٧١ دۆلار و ٣٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

رۆژی هه‌ینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ٧٢ دۆلار و ١٧ سه‌نت و به‌ ٧١ دۆلار و ٨٩ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:١٢ه‌وه‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٧٣ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٧١ دۆلار و ٣٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به‌ ٦٩ دۆلار و ١٩ سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧١ دۆلار و ٤٨ سه‌نت بۆ ٧١ دۆلار و ٩٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٠ دۆلار و ٩٩ سه‌نت بۆ ٧٠ دۆلار و ٥٠ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.​​​​​​​​​​​​​​

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın