ئابووری

خاوی برێنت به‌ ٦٦،١٤ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

Firdevs Yüksel   | 28.04.2021
خاوی برێنت به‌ ٦٦،١٤ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

Istanbul

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا به‌ ٦٦ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ٦٦ دۆلار و ٨٠ سه‌نت و به‌ ٦٥ دۆلار و ٨٧ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٥٤دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤١ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٦٦ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.​​​​​​​

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ ٦٣ دۆلار و ١٩ سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٦ دۆلار و ١٩ سه‌نت بۆ ٦٦ دۆلار و ٥٤ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٥ دۆلار و ٨٤ سه‌نت بۆ ٦٥ دۆلار و ٤٩ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.​​​​​​​​​​​​​​

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın