ئابووری

خاوی برێنت به‌ ٦٤،٦٦ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

Firdevs Yüksel,1 23   | 26.04.2021
خاوی برێنت به‌ ٦٤،٦٦ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا

Istanbul

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌کانی جیهاندا به‌ ٦٤ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ٦٦ دۆلار و ٣٠ سه‌نت و به‌ ٦٥ دۆلار و ٤٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٤٣دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،١٦ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٦٤ دۆلار و ٦٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.​​​​​​​

هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس به‌ ٦١ دۆلار و ٤٥ سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٥ دۆلار و ٠١ سه‌نت بۆ ٦٥ دۆلار و ٥٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٤ دۆلار و ٥٢ سه‌نت بۆ ٦٤ دۆلار و ٠٣ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.​​​​​​​

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın