توركيا, ئابووری

توركیا و لیبیا بڕیاری پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان دا له‌ بواری نه‌وت و گازی سروشتییدا

Büşranur Begçecanlı   | 12.04.2021
توركیا و لیبیا بڕیاری پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان دا له‌ بواری نه‌وت و گازی سروشتییدا

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دۆنمه‌ز رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ لیبیادا، بڕیاری پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییان داوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ بواری نه‌وت و گازی سروشتییدا.

دۆنمه‌ز له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند:

"له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وت و گازی حكوومه‌تی یه‌كڕیزی نیشتمانیی لیبیا، به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د عه‌ون كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باشمان ئه‌نجامدا. بڕیاری پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان دا به‌ تایبه‌ت له‌ بواری نه‌وت و گازی سروشتییدا".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın