ئابووری

ئەحمەد حاجی رەشید: "پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی ٢٠١٢ یەکلایی دەکرێتەوە"

- ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید: "تەنھا پشکی ھەرێمی کوردستان ماوە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١دا، یەکلایی بکرێتەوە".

Zana Natık Kerem   | 17.02.2021
ئەحمەد حاجی رەشید: "پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی ٢٠١٢ یەکلایی دەکرێتەوە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید رایگەیاند کە لە میانی دوو رۆژی داھاتوودا، پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠١٢، یەکلایی دەکرێتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە تەنھا پشکی ھەرێمی کوردستان ماوە لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١دا، یەکلایی بکرێتەوە و گوتی:

"سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١، لەگەڵ ئەو رەشنووسەدان کە پێشتر ھەولێر و بەغدا لەسەری رێککەوتوون".

گوتیشی: "لە میانی دوو رۆژی داھاتوودا، پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠١٢، یەکلایی دەکرێتەوە".

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید ئاشکراشیکرد کە رۆژی پێنجشەممە یان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی ٢٠٢١ لە ئەنجوومەنی نوێنەران، دەخرێتە دەنگدانەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın