جيهان, ئابووری, کۆڤید- ١٩

ئیسرائیل.. ١١٠ هەزار کەس فۆرمی بێکارییان پڕکردووەتەوە

لە ئیسرائیل بەهۆی راگەیاندنی کەرەنتینەوە، ١١٠ هەزار کەس لە میانی ١٧ تا ٢٣ی ئەیلوول، فۆرمی بێکارییان پڕکردووەتەوە.

Mustafa Deveci   | 24.09.2020
ئیسرائیل.. ١١٠ هەزار کەس فۆرمی بێکارییان پڕکردووەتەوە

Quds

قودس - AA

لە ئیسرائیل بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە لە ١٧ی ئەیلوول کەرەنتینە راگەیەندراوە کە ئەوەیش بووەتەهۆی ئەوەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بێکار بمێننەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن خزمەتگوزاری هەلیکاری نیشتمانیی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لە بەرواری ١٧-٢٣ی ئەیلوولدا، ١١٠ هەزار کەس فۆرمی بێکارییان پڕکردووەتەوە.

لەگەڵ ئەو ژمارەیەی بڵاوکراوەتەوە، تێکڕای ژمارەی ئەوانەی بێکار ماونەتەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٨٠٢ هەزار کە ٤٧٢ هەزاریان مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە.

بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرای حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، حکوومەتی ئیسرائیل لە ١٧ی ئەیلوولەوە بۆ ماوەی سێ هەفتە کەرەنتینەی راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لەو وڵاتە ٢٠٦ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و هەزار و ٣٣٥ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın