توركيا

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا: "ئەنجامی گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار زووتر رادەگەیەندرێت"

- ئەحمەد یەنەر: "وەک دەزانرێت هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بە بەشداریی کاندیدانی سەرکۆمار و ٢٤ پارتی سیاسیی بەڕێوەچوو. بەو پێیەی لەم هەڵبژاردنەدا تەنها کاندیدەکانی سەرکۆمار کێبڕکێ دەکەن، پێمان وایە زووتر ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت".

Barış Gündoğan  | 28.05.2023 - نوێکردنەوە : 28.05.2023
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە تورکیا: "ئەنجامی گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرکۆمار زووتر رادەگەیەندرێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، ئەحمەد یەنەر رایگەیاند کە پێیان وایە بە بەراورد بە گەڕی یەکەم، ئەنجامی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرکۆمار زووتر رادەگەیەندرێت.

ئەحمەد یەنەر لە قوتابخانەی سەرەتایی ئەرجەنتین لە ناوچەی چوکورامباری شاری ئەنقەرە، دەنگی دا و پاشان دەنگەکەی خستە ناو سندوقی ژمارە ٤٢٣٤.

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا دوای دەنگدانی و لەو کاتەی لەو قوتابخانەی دەنگی لێوە دا دەچووە دەرەوە، وەڵامی پرسیارەکانی رۆژنامەنووسانی دایەوە و رایگەیاند کە هاووڵاتییان هاوشێوەی گەڕی یەکەم، لەگەڕی دووەمیشدا چ لە دەرەوەی وڵات و چ لە ناوخۆ بە گرنگییەکی زۆرەوە بەشدارییان هەڵبژاردنەکاندا کردووە.

ئەحمەد یەنەر گوتیشی: "هیوادارم ئەنجامەکان ببنە خێر و خۆشی بۆ گەل و دیموکراسیی تورکیا و پارتە سیاسییەکان و کاندیدەکانمان. هەڵبژاردنەکانمان تا ئێستا بەبێ هیچ کێشە و گرفتێک بەڕێوە دەچێت. دووبارە هیوای بەختێکی باش بۆ خەڵکی تورکیا دەخوازم".

سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە کاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان گوتی: "وەک دەزانرێت هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بە بەشداریی کاندیدانی سەرکۆمار و ٢٤ پارتی سیاسیی بەڕێوەچوو. بەو پێیەی لەم هەڵبژاردنەدا تەنها کاندیدەکانی سەرکۆمار کێبڕکێ دەکەن، پێمان وایە زووتر ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın